بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دەوحە لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کۆبووە.
کۆبوونەوەکەش ڕۆژی هەینی 2 ی ئاب و لە میانەی سەردانەکەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بووە کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە تاران شەهید کرا./.