بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا یەحیا سەریع ئێوارەی یەک شەممە ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەمەن درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکی لە جۆری MQ9 ی خستووەتە خوارەوە کە لە پارێزگای سەعدە سەرقاڵی سیخوڕی بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو درۆنە بە مووشەکی یەمەنی خراوەتە خوارەوە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ئەمە حەوتەمین درۆنی پێشکەوتووی ئەمریکایە کە لە سەر ئاسمانی یەمەن لەم ماوەیەدا دەخرێتە خوارەوە.
بەهای ئەو درۆنە ئەمریکییە نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی و مووشەکیی ئەم وڵاتە لە پرۆسەیەکی هاوبەشدا کەشتی Groton ی لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج./.