بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر واڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: شەهید ئیسماعیل هەنیە لە خاکی ئێمەدا تیرۆر کرا و بێگومان وەڵامی بەهێز و ووشیارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن گەل و هێزەکانی خۆڕاگری و ئازادیخوازەکانی جیهانەوە چاوەڕوان دەکرێت.
ناوبراو وتی: دەبێت ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا وەک لایەنگری سەرەکی ئەو ڕژێمە پەشیمان ببن و ناچار ببن چاکسازی لە سیاسەتی خۆیاندا بکەن تا هەڵەی وەها دووبارە نەبێتەوە.
قاڵیباف وتی: لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا ڕەوتی هەڵوەشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی خێراتر بووە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی کە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە شەڕی غەززە شکستی هێناوە و بە تیرۆر دەیەوێت سەرکەوتنی خۆی پیشان بدات بەڵام دەبێت ئەوەش بزانێت کە کردەوە تیرۆریستییەکان ئەنجامێکی بەدەر لە شکستی تەواو بۆ ئەو ڕژێمە نابێت.
ناوبراو وتی: پەرلەمان داوای کاردانەوەیەکی جیدی بە پێی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهید ئیسماعیل هەنیە دەکات و پشتیوانی بڕیاری وەڵامدانەوەی زایۆنیستەکان لە کاتی گونجاو و چۆنیەتی ئەو وەڵامدانەوەیە دەکات، بێگومان هێزە سەربازییەکانی ئێران وەڵامێکی بەهێزی تیرۆریزم و لایەنگرانی دەدەنەوە./.