بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە تاران، سیاسەتی حکومەتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان ناو برد و جەختی لە سەر پێویستی یەکڕیزی تەواوی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی تاوان و دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دانیشتووانی زوڵملێکراوی غەززە کردەوە.
پزیشکیان بە ئاماژە بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران، تیرۆری میوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە هەنگاوێکی پێچەوانەی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەنگاوی هەڵەی زایۆنیستەکان ناو برد و وتی: چاوەڕوان دەکرێت سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی ئەم تاوانە ئیدانە بکەن، ئەڵبەت ئەم دڕندەییەی ڕژێمی زایۆنیستی بێ وەڵام نابێت.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەورەترین دوژمنان و پێشێلکارانی ئازادی و دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ، لە کاتێکدا کە سەرجەم هەوڵەکانی خۆیان لە جیهاندا بۆ پەرەپێدانی تیرۆر خستووەتەگەڕ، بانگەشەی بەرگری لە ئازادی، دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن و هەر کەس لە گەڵ ئەوان نەبێت، دوژمنی ئەم پیرۆزی و بنەمایانە دادەنرێت./.