بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبای عێراق وتی کە وەبەرهێنانی کارەبا لە وەرزی هاویندا گەیشتووەتە 27.55 مێگاوات و ئەمەش بۆ یەکەم جارە کە لە عێراقدا تۆمار دەکرێت.
ناوبراو وتی کە بەکارهێنانی زیادەی کارەبا لە عێراق وایکردووە پێویست بە نزیکەی 50 هەزار مێگاوات هەبێت.
پێشتریش محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە حوزەیرانی 2023 ڕایگەیاندبوو کە وەبەرهێنانی کارەبای ئەم وڵاتە گەیشتووەتە 26 هەزار مێگاوات و ئەمەش بەرزترین ڕێژەی وەبەرهێنانە لە مێژووی وڵاتدا./.