بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 1970 وەدیع حەداد فەرماندەی سەربازیی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستینی تیرۆر کرد کە بووە هۆی هەڵوەشانەوەی ئەم گرووپە. دە ساڵ پاش ئەوە فەڵەستینییەکان جێگرەوەیان دانا و گرووپی فەتح بە سەرۆکایەتی یاسر عەرەفات دامەزرا. ڕژێمی زایۆنیستی خالید وەزیر فەرماندەی سەربازیی ئەم گرووپەشی تیرۆر کرد بەڵام نەگەیشتە ئامانجی لەناوبردنی فەتح.
بزوتنەوەی حەماس کە لە ساڵی 1987 دامەزرا، خوێندنەوەی وردی بۆ ئەزموون و پێشینەی سەرجەم گرووپە فەڵەستینییەکان هەبووە.
لە سەرەتای ساڵی 2000 بە دواوە، حەماس بووە گرووپێک کە بە هۆی لاوازبوونی توانا سەربازییەکانی ئەو گرووپەکانەوە، بووە یەکەم گرووپی دژ بە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی.
بە دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاشتی لەو ساڵانەدا، حەماس بەهێزتر بوو. چەندین تیرۆری ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت دامەزرێنەرانی ئەم گرووپە، نەبووە هۆی لەناوبردن و شکستی حەماس.
چیرۆکی ژیانی شەهید ئیسماعیل هەنیە جیاوازترە و شەهیدبوونەکەی دەتوانێت خوێنێکی نوێ بکاتە جەستەی خۆڕاگری فەڵەستینەوە. ئەو لە ڕیزی 400 فەڵەستینیدا بوو کە لە غەززە بۆ باشوری لوبنان دوورخرانەوە. کەسانی وەک هەنیە لە بری پەراوێزکەوتن، پێگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی زۆریان بە دەست هێنا.
گرنگییەکەی حەماس ئەوەیە کە پشت بە کەسەکان نابەستێت بەڵکوو ئایدۆلۆژیاکەی پەرەی بەم بزوتنەوە داوە. هەر ئەمەش وایکردووە کە لە پاش تیرۆری شەهید هەنیە، چاوەڕوانی سەردەمێکی نوێی ئەم بزوتنەوەیە بە پێی گۆڕانکارییەکان بە تایبەت زریانی ئەقسا و قۆناغەکانی دواتری بین./.