بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین خۆراک دەتوانن مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد بکەن، ئەوانەش بریتین لە:
خواردنە لە قتوونراوەکان:
خواردنە لە قتوونراوەکان پەیوەندییان بە مەترسی زیاتری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵەوە هەیە، بەو پێیەی ئەم گۆشتانە زۆرجار نیترات و نیتریتیان تێدایە کە دەتوانن بگۆڕدرێن بۆ پێکهاتەی شێرپەنجە لە جەستەدا.
گۆشتی سوور:
خواردنی بڕێکی زۆر لە گۆشتی سوور، پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە و پەنکریاس و پرۆستاتەوە هەیە، خواردنی گۆشتی سوور سنووردار بکە، سەرچاوەی پڕۆتینی جۆراوجۆر بخەرە ناو خۆراکەکەتەوە.
خواردنەوە شەکردارەکان:
خواردنەوە شەکردارەکان، لەوانە خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوە وزەبەخشەکان و شەربەتی شیرینکراو، دەتوانن بەشداربن لە قەڵەوی و بەرگری ئەنسۆلین، کە هۆکاری مەترسین بۆ چەند جۆرێکی شێرپەنجە، لەوانە شێرپەنجەی مەمک و پەنکریاس، هەروەها خواردنی بڕێکی زۆر شەکر دەبێتە هۆی هەوکردن و سترێس فشاری دەروونی لە جەستەدا.
کاربۆهیدراتی پاڵاوتە:
کاربۆهیدراتی پاڵاوتە، وەک نانی سپی و شیرینی و دانەوێڵەی شەکردار، دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و زیادبوونی ئاستی شەکر لە خوێندا و ئەمەش دەتوانێت بەشداربێت لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک و کۆڵۆن و ڕیخۆڵە، بەهۆی کاریگەرییەکانی بەرگری ئەنسۆلین و هەوکردن.
خواردنە سوورکراوەکان:
خواردنە سوورکراوەکان، زۆرجار ئەکریلامیدیان تێدایە، کە ماددەیەکی کیمیاییە لە کاتی چێشتلێنان لە پلەی گەرمی بەرزدا دروست دەبێت، ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە شێرپەنجە، ئەکریلامید وەک ئەگەری شێرپەنجەیی پۆلێن کردووە.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە سۆدیۆم:
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە سۆدیۆم، دەتوانن بەشداربن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و تێکچوونی گورچیلە، هەروەها وەرگرتنی زۆری سۆدیۆم بۆ ماوەیەکی درێژ ڕەنگە پەیوەندی هەبێت بە مەترسی زیاتری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.
پاراستنی خۆراکی هاوسەنگ لە کاتێکدا دوورکەوتنەوە یان سنووردارکردنی ئەو خۆراکانەی لە سەرەوە باسمان کرد دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە، هاوکات پێویستە گرنگی بە خۆراکی هاوسەنگ بدرێت کە دەوڵەمەندە بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و پڕۆتینی بێ چەوری، بەو پێیەی خۆراکێکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسان دەتوانێت پاڵپشتی بکات، دژە ئۆکسێنەرەکان و ڕیشاڵەکان و چەورییە تەندرووستەکان تەندرووستی گشتی باشتر دەکەن و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکەنەوە.
چالاکی جەستەیی بەردەوام، پاراستنی کێشی تەندرووست و دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە هۆکاری گرنگی دیکەن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە./.