بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە نرخی نەوتی هەناردەکراوی بۆ ئاسیا لە 20 سەنت تا 2 دۆلار لە هەر بەرمیلێکدا بەرز کردووەتەوە.
ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە پیشاندەری ئەوەیە کە سعوودیە وەک گەورەترین وەبەرهێنەری نەوتی جیهان، هێشتا دڵنیایی لە بوونی کڕیاران و خواست لە سەر نەوتەکەی هەیە.
چەندین سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەنگاوەی سعوودیە بە هۆی گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەفتەکانی ڕابردوودا بووە./.