بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەم ڕێکخراوە بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە دەچێت.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت تیرۆری ئیسماعیل هەنیە و پێشێلکردنی سەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە دەچێت./.