بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوهراب کەمەری ڕایگەیاند کە 116 هەزار و 627 تەن بەرهەمی جۆربەجۆری کشتووکاڵی لە 20 ی ئازار تا 21 ی تەمموزی 2024 لە ڕێگای خاڵی سنوری نێودەوڵەتی مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو وتی کە ئەم هەناردەیە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی نەبووە.
سەرپەرشتیاری گومرکی پارێزگای ئیلام وتی کە بەهای ئەو هەناردەیە 45 ملیۆن دۆلار بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە شوتی، خەیار، تەماتە، سێو، پرتەقاڵ و …. لە ڕیزی زیاترین بەرهەمە هەناردەکراوەکاندا بوون.
ڕاشیگەیاند کە لە ماوەی 4 مانگدا بە گشتی 535 ملیۆن دۆلار کاڵا لە سنوری مێهرانەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە./.