بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی قەحوم ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەن.
ناوبراو وتی: کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت لە تاوانی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە لە سەر ئاستی جیهان لە لایەن ڕای گشتییەوە ئیدانە کراوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: تاوانە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بە واتای پەرەسەندنی شەڕ و دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە کە بە ئامانجی تێکدانی ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی لە لایەن نتانیاهۆوە جێبەجێ کراوە.
عەلی قەحوم وتی: کاردانەوەی تیرۆری شەهید هەنیە بە تەنیا لە لایەن ئێرانەوە نابێت بەڵکوو ئەم وەڵامە لە لایەن بەرەی خۆڕاگری بە گشتی دەبێت، ئەو بەرەیەی کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە لە گەڵ خۆڕاگریی فەڵەستیندا بووە.
وتیشی کە ئێمە بە شانازییەوە بەرگری و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و ئامانجە ڕەواکانی دەکەین و هەمووان دەبێت بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین بە تایبەت خەڵکی غەززە، دژی ڕژێمی زایۆنیستی بوەستن./.