بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گوێز دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکانی وەک کالیسیۆم، ڤیتامین B6، مەگنیسیۆم، ڕیبۆفلاڤین، نیاسین، ترشی فۆلیک، مەنگەنیز، ڤیتامین سی، فسفۆر، پۆتاسیۆم، زینک، کە تەندرووستی جەستە باشتر دەکات.
سەرەڕای سوودەکانی گوێز باشترە بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت چونکە ڕێژەیەکی بەرزی کالۆری تێدایە، زیادەڕۆیی لە خواردنی پەیوەندیدارە بە بەردی گورچیلە لە هەندێک کەسدا، گوێز ڕێژەیەکی زۆر ئۆکسالاتی تێدایە، کە دەتوانێت بەشداربێت لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
ئەو کەسانەی پێشتر بەردی گورچیلەیان هەبووە خۆیان لە خواردنی گوێز بەدوور بگرن یان بە رێژەیەکی کەم بیخۆن./.