بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاکوف ئامیدرۆ پێشبینی ئەوەیکردووە کە وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە، بەهێزتر لە هێرشەکەی 13 ی نیسانی 2024 بێت کە لە وەڵامی بۆردومانکردنی باڵاخانەیەکی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق ئەنجام درا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دەکرێت پێشوەختە هێرش بکرێتە سەر حزبوڵڵای لوبنان بەڵام لە دژی ئێران، بە پێی مەودای جوگرافی نێوانیان، ئەو هێرشانە ئەستەم دەبێت.
ئەو بەرپرسەی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەگەری بەئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازی و هەستیارەکان لە ناوچەی نێوان تەل ئەبیب لە ناوەڕاست و باکوری فەڵەستینی داگیرکراو لە ئارادایە و بەم بۆنەوە ئامادەباشی تەواو لە ناوەندە سەربازی و تەندرووستی و ناوخۆییەکاندا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە./.