بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مزگەوتی خوسرۆئاباد گەڕوس سەر بە سەردەمی قاجارە و دەکەوێتە گوندێک بە هەمان ناوەوە، یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای بیجاڕ لە پارێزگای کوردستانی ئێران.
ئەگەری هەیە دامەزرێنەری ئەم مزگەوتە خوسرەوخان ئەردەڵان بێت. ئەم مزگەوتە بە یەکێک لە مزگەوتە تاکە ئیڤانەکانی وڵات دادەنرێت و یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیش کاری خشتە جۆراوجۆرەکانیەتی.
مزگەوتی خوسروئاباد گەڕوس کە بە یەکێک لە شوێنە بەناوبانگەکانی بیجاڕ دادەنرێت، لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ وەک یەکێک لە شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە ژمارەی تۆماری ٢٦٠٧ تۆمار کرا.
ناسینی مزگەوتی خوسرۆئاباد گەڕوس
لە ئێستادا لە هەر شار و گوندێک کە سەفەری بۆ بکەیت، تووشی چەندین مزگەوتی گەورە و بچووک دەبیت کە هەریەکەیان تایبەتمەندی تایبەتیان هەیە.
بەشێک لەو مزگەوتانە زۆر کۆنن، ئەمەش وایکردووە بەهای کەرامەتیان دوو هێندە زیاد بکات.
یەکێک لە جوانترین و مێژووییترین مزگەوتەکانی ئێران مزگەوتی خوسرۆ ئابادە لە گەڕوسی بیجاڕ لە پارێزگای کوردستان و هەندێک کەس بە مزگەوتی ئەمیر عەلائەدین دەیناسن.
وەک گوترا مزگەوتی خوسرۆئابادی گەڕوس بیجاڕ یەکێکە لە مزگەوتە مێژووییەکانی ئێران.
ئەم مزگەوتە لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی ئەمیر عەلائەدین گەڕوسی، یەکێک لە خانەکانی خوسرەوئاباد درووستکراوە و مێژووی درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەندیە یان سەردەمی قاجاڕ، بەڵام تا ئێستا زیانی پێنەگەیشتووە.
ئەم بینا مێژووییە بە هۆی گرینگییەکی زۆرەوە لە سەر ئاستی نیشتمانیی ئێران ناوی تۆمار کراوە بۆ ئەوەی گەشتیاران لە هەموو جیهانەوە بە ئاسانی سەردانی بکەن./.