بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبی بێری وتی: هەلومەرجی ئێستا هەستیارە و پێوهیستی بە یەکگرتوویی نێوان لوبنانییەکان هەیە تا وڵات لە بەرامبەر هەڕەشە و مەترسی داگیرکارانی زایۆنیست پارێزراو بێت.
ناوبراو جەختی لە سەر مافی حزبوڵڵا بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوری بەیروت کردەوە و وتی: خۆڕاگری لە هەمان سەرەتاوە پابەندی بنەماکانی شەڕ بووە و لەو بنەمایانە لای نەداوە بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی بنەماکانی لە ڕێگای بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و قووڵایی خاکی لوبنان بە ئەنقەست پێشێل دەکات.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هەروەها جەختی لە سەر پابەندی تەواو بە بڕیاری 1701 ی ئەنجومەنی ئاسایش و جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی کردەوە و وتی: ئێمەش وەک بزوتنەوەی ئەمەل و حزبوڵڵا لە بەرامبەر هەر هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان و لە هێڵەکانی پێشەوە بەرگری دەکەین./.