بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ” الاخبار ” ی لوبنان بە پشتن بەستن بە زانیارییەکانی ڕایگەیاندووە کە یەمەن خۆیی بۆ وەڵامدانەوەی گەورەی تاوانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرشکردنە سەر بەندەری حودەیدە ئامادە کردووە.
لە کاتێکدا کە فەرماندەکانی نزیک لە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن داوایانکردووە خەڵک خۆیان بۆ هەواڵە خۆشەکانی ئەم قۆناغە ئامادە بکەن، جەلال ڕویشان جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن بۆ کاروباری ئەمنی و بەرگری ڕایگەیاندووە کە ئەم وەڵامە بەهێز و کاریگەر دەبێت و دوژمن لەوە تێدەگات کە بە تیرۆری شەهیدان ئیسماعیل هەنیە و فۆئاد شوکر تووشی هەڵەیەکی گەورە بووە.
چەندین سەرچاوە لە حکومەتی سەنعا بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە کە بنکەی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی لە وڵاتی ئێریترە دەکرێتە ئامانج، ئەو بنکە سەربازییەی کە شوێنی سیستەمە سیخوڕییەکانی تەل ئەبیبە./.