بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکدا بە بۆنەی حەوتەمین ڕۆژی تیرۆری شەهیدی فەرماندە فۆئاد شوکر، وتی: ئەگەر نتانیاهۆ و هاوپەیمانی ئەمریکی – زایۆنیستی بە سەر خۆڕاگریدا لە غەززە و کەرتی خۆرئاوا زاڵ ببن، ئەم ڕژێمە منداڵکوژە بەرەو داگیرکردنی ناوچەکە دەڕوات.
ناوبرفاو وتی: ئێمە ڕوبەڕوی هەوڵێکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داگیرکردنی ناوچەکە بووینەتەوە و سیاسەتی دووڕوویی و لایەنگرانەی ئەمریکا لە زایۆنیستەکان دەبینین.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: پاش ڕێکەوتنی سازشتی ئۆسلۆ، کۆنتڕۆڵکردنی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستین (ساف) دەستیپێکرد و ئەمریکا سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەتی، سیاسەتێکی دووڕوویی پەیرەو دەکات.
ناوبراو وتی: ئەمریکا ماوەی 31 ساڵ بێدەنگ بووە و لە ئێستادا دیسانەوە باسی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکات کە درۆ و دووڕووییە، لە بەر ئەوەی کە هەر دەنگدانێک لە سەر فەڵەستین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕوبەڕوی ڤیتۆی ئەمریکا دەبێتەوە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی کە تاوانێک دەکات بۆ بەرگری لە خۆی پەنا دەباتە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و بە تەنیا هێزی ئەوەی نییە لە بەرامبەر بەرەی خۆڕاگری بەرگری بکات.
وتیشی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدەن ئەردەن بکەنە نیشتمانی جێگرەوە بۆ فەڵەستینییەکان./.