بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی چوارشەممە یەکی ئاب لە تاران لە گەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە تیرۆر کرا.
بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە یەحیا سنوار بووەتە جێگرەوەی ئەو شەهیدە و وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەکە هەڵبژێردراوە.
یەحیا سنوار لە 19 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1962 لە کەمپی ئاوارەکانی خان یونس لەدایکبووە و لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری مەجدەلە لە فەڵەستینی داگیرکراو.
ناوبراو پاش ئازادبوونی لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، لە ساڵی 2012 هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە./.