بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس بەیاننامەیەکی لە سەر هەڵبژاردنی یەحیا سنوار وەک سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسی خۆی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە ” وێڕای دڵنیایی و متمانە بە برامان ئەبو ئیبراهیم وەک سەرۆکی خۆمان لەم قۆناغە هەستیارە و لەم هەلومەرجە دژوارە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەدا، داوا لە خودای گەورە دەکەین ئەو سەرکەوتوو، هەنگاوەکانی بەهێزتر و سەرکەوتنی کۆتاییش ببەخشێتە گەل و ئامانجەکانی فەڵەستین “.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” ئێمە لەم کاتە مێژووییەدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهید ئیسماعیل هەنیە کە لە ڕێبازی جیهادیی خۆیدا نموونەیەکی گەورەی سەرکردەیەکی ئازا و زانا و بوێر بوو، دڵنیاین کە برامان یەحیا سنوار و برایانی دیکەی لە بزوتنەوەی حەماس، ڕێگای ئەو و سەرکردەکانی پێشووی بزوتنەوەکە درێژەپێدەر دەبن و میراتی تێکۆشان و خەباتی ئەوان تا ئازادکردنی ئەم خاکە و مسۆگەربوونی مافی گەڕانەوەی خەڵک بۆ خاکی خۆیان دەپارێزن “./.