بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەدا پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی هەڵبژاردنی یەحیا سنوار وەک سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و جێگرەوەی شەهید ئیسماعیل هەنیە ڕاگەیاندووە.
لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵادا هاتووە کە ” هەڵبژاردنی یەحیا سنوار لە دڵی غەززەی گەمارۆدراو و داگیرکراو، بە واتای ئەوەیە کە ئامانجەکانی دوژمن بۆ کوشتنی سەرکردەکانی خۆڕاگری شکستی هێناوە “.
حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە ” ئەمە پەیامێکی بەهێزە بۆ دوژمنی زایۆنیستی و ئەمریکا و لایەنگرەکانی ئەو ڕژێمە کە بزوتنەوەی حەماس لە بڕیارداندا یەکگرتووە و لە سەر بنەماکانی خۆی خۆڕاگرە و لە هەڵبژاردنەکانیدا پێداگرە “.
ڕاشیگەیاندووە کە ” هەڵبژاردنی یەحیا سنوار لەم کاتە هەستیارەدا و لە بەردەوامی شەڕی غەززەدا، مزگێنی هێنەرە و پێداگری و ورەی ئۆممەی ئیسلامی بۆ بەردەوامیدان بە ڕێگای تێکۆشان و خۆڕاگری زیاتر دەکات “./.