بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی بەردیان هەیە ئەگەری دووبارە توشبوونەوەیان هەیە لە داهاتوو، بۆیە خۆپارێزی كاری هەرە لەپێشینەیە دوای چارەسەركردنی بەردەكە. ئەوەی لێرەوە ئاماژەی پێدەدرێت چەند سەرە خاڵێكە بۆ خۆپاراستن لە بەردی گورچیلە و كۆئەندامی میزە بە شێوەیەكی گشتی.
ئاو خواردنەوە بە بڕێكی باش ڕۆژانە بە لای كەمەوە دەبێت دوو لیتر ئاو بوخرێتەوە (بۆ كەسێكی پێگەیشتوو).
كەمكرنەوەی خوێ، چونكە خوێ یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
وازهێنان لە خوردنەوە گازییەكان، چونكە بڕی ترشێتێ خوێن و میز زیاد دەكات كە ژینگەیەكی لەبارە بۆ دروستبوونی بەرد، هەروەها بڕێكی زۆر لە كالیسیۆم ئێسكەكانمان دەردات بۆ ناو خوێن بەمەش بڕی كالیسیۆمی دەردراوی میز زیاد دەكات.
زیدەڕۆیی نەكردن لەو خواردنانە بڕێكی زۆر پڕۆتینییان تێدایە، وەك گۆشت، هێلكە هەروەها كەمكردنەوەی چەوری، چونكە وادەكات بڕێكی زۆر لە ئۆگزالێت لە ڕیخۆڵەكان بمژرێت.
دابەزاندنی كێش و وەرزشكردنی ڕێك و پێك.
چارەسەكردنی هەوكرنی گورچیلە و ڕێڕەوی میز.
كەمكردنەوەی ئەو خواردنانەی كە بڕێكی زۆر ئۆگزالێتیان تێدایە وەك ڕێواس، سپێناخ، چەوەندەر، چۆكلێت.
لە كاتی وەرگرتنی ڤیتامین D و ڤیتامین C دەبێت لە ژێر چاودێری پژیشك دابێت نابێت بە شێوەی هەڕەمەكی بێت، چونكە زێدەڕۆیی كردن دەبێتە هۆی دروسبوونی بەرد.
چارەسەركردنی ناڕێكی زگماكیەكانی كۆئەندامی میز.
چارەسەكردنی كێشەی پڕۆستان لە نەخۆشە بە تەمەنەكان.
دانانی ڕژێمێكی پارێزی و چەندین ڕێنمایی لە لایەن پزیشكی پسپۆڕ بە گوێرەی جۆری بەردەكە.
ئەوەی باسکرا خۆپارێزی بوو لەبەردی گورچیلە بە شێوەیەكی گشتی، بەڵام بێ گومان بۆ هەر نەخۆشێك بە گوێرەی جۆری بەردەكە و فسیۆلۆژی نەخۆشەكە چەندان خاڵ و ڕێنمایی تایبەت پێویستن./.