بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیۆیۆرک وەڵامی میدیاکانی داوەتەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا ئێران هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیەوە تا هەفتەی داهاتوو و دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززەوە دوا دەخات و ڕایگەیاندووە کە ئاگربەستی غەززە وەک کاری لەپێشینەی تاران هەوڵی بۆ دراوە و هەر ڕێکەوتنێکی قبووڵکراوی حەماس، پشتیوانی لێدەکرێت.
نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئاسایش و سەروەری نیشتمانی لە کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی و تیرۆری شەهید هەنیە پێشێلکراوە و وەڵامدانەوەی زایۆنیستەکان بە مافێکی ڕەوای تاران دادەنرێت./.