بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عاموس یادلین سەرۆکی پێشووی بەشی هەواڵگری سەربازی لە سوپای داگیرکاری زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ستراتیژی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی کەوتووەتە خزمەت ستراتیژی ئێران بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل لە شەڕێکی درێژخایەندا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە نتانیاهۆ ئیسرائیل بەرەو تراژدیایەکی ستراتیژی دەبات.
یادلین ڕایگەیاندووە کە بەردەوامی شەڕی غەززە و چەندین بەرەی دیکەی شەڕ، ئیسرائیل بەرەو شەڕێکی درێژخایەن دەبات./.