بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە کوشتارە دڕندانەکەی زایۆنیستەکان لە میانەی بەڕێوەچوونی نوێژی بەیانی ئاوارەکانەوە، وەرزێکی نوێی تاوانە دژە مرۆڤانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی و سەرکردە تیرۆریستەکانی ئەو ڕژێمەیە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم تاوانەی دوژمن بە ئامانجی لەناوبردن و کوشتاری کەسانی سڤیل و بێ بەرگریی غەززە و لە ئاکامدا دەرکردن و ئاوارەکردنەوەی ئەوان لە سەر خاکی خۆیان کراوە.
کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین ڕایانگەیاندووە کە دەیان ئاوارە لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی بەیانی لە خوێندنگەی تابعین بە چەک و مووشەکی ئەمریکی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید و بریندار کران.
کوشتار و تاوانەکەی بەرەبەیانی شەممەی سوپای داگیرکار و تاوانباری زایۆنیستی لە ناوەڕاستی شاری غەززە بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 100 کەس و دەیان برینداریشی لێکەوتەوە./.