بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیکردەوە ئەوانەی لایەنگری ڕژێمی زایۆنیستین و پشتیوانیی لێدەکەن، هاوبەشی ئەو هەموو تاوانانەن کە لە کەرتی غەززە ڕوویان داوە.
ناوبراو وتی کە ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن، هاوبەشی تاوانەکانی ئەو ڕژێمەن لە کەرتی غەززە.
فیدان وتی کە دەبێت نتانیاهۆ کۆنتڕۆڵ بکرێت لە بەر ئەوەی کە ناوچەکە بەرگری ئاڵۆزی و شەڕی زیاتر ناگرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی غەززە نابێت لە سزادان دەرباز بن و درەنگ یان زوو دەبێت ئەم بکوژانە لە دادگای نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێن و سزا بدرێن./.