بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق مانگی داهاتوو سەردانی واشنتن دەکات.
لەو سەردانەدا وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کۆتایی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەخوێننەوە.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تەواوی عێراق بەدەر لە هەرێمی کوردستان لە ئەیلولی 2025 ەوە دەست پێدەکات.
ئەیلولی 2026 کۆتا وادەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەبێت./.