جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

هانەگەرمەڵە، گوندێکی پڕ نهێنی لە خاڵی سفری سنوری

جام کوردی - گوندی هانەگەرمەڵە یەکێک لە گوندە سنورییە جوان و مێژووییەکانە کە دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی و سەوزایی و سرووشتێکی پاک و خاوێنی و دیمەنی سەرسوڕهێنەری هەیە. بە هۆی نزیکی لە سنوری عێراق، هانەگەرمەلە خاوەنی کەلتورێکی دەوڵەمەندە و تێکەڵەیەک لە داب و نەریتی کوردیی ئەم دوو وڵاتەیە. دانیشتوانی ئەم گوندە بە میوانداری و ڕەسەنایەتی ناسراون و بە کاری دەستی ناوخۆیی و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان کاریگەرییەکی تایبەت بە ژیانی گوندەکە دەبەخشن.

ئاب 12, 2024
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گوندی هانەگەرمەڵە لە گوندە جوان و ناسراوەکانی پارێزگای کرماشانە و دەکەوێتە سەر سنوری ئێران و هەرێمی کوردستان.

هانەگەرمەڵە نەک هەر شوێنێکی تایبەتە بۆ سرووشتدۆستان، بەڵکوو هێمای خۆڕاگری و هاوپشتی خەڵکی سنوریی ئێرانە لە ساڵانی شەڕی سەپێندراوی عێراق لە دژی ئێران.

ناوی هانەگەرمەڵە پێکهاتووە لە دوو وشەی “هانە” بە واتای کانیاو و “گەرمەڵە” بە واتای گەرم. ئەم ناوە لە کانییەکەوە وەرگیراوە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی گوندەکە و بە درێژایی ساڵ ئاوی گەرم و کوڵاو لێیەوە دەڕژێت.

ئەم کانیاوە هۆکاری سەرەکی نیشتەجێبوونی خەڵک بووە لەم ناوچەیە و دروستبوونی گوندی هانەگەرمەڵە .

گوندی هانەگەرمەڵە دەکەوێتە قەزای پاوە و لە سەر سنوری هاوبەش لە گەڵ کوردستانی عێراق و خەڵکەکەی بە شێوەزاری هەورامی قسە دەکەن. لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا، ژمارەیەکی زۆر ماڵ و باخ و داری میوە لەم ناوچەیەدا وێران بوون. مێژووی ئەم گوندە بە سەر چەند بەشێکدا دابەشکراوە: هانەگەرمەڵەی کۆن، هانەگەرمەڵەی پێش شۆڕش، هانەگەرمەڵەی پاش شۆڕش و پێش شەڕ، هانەگەرمەڵەی پاش شەڕ و ئاوەدانکردنەوە.

مێژووی گوندی هانەگەرمەڵە

لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی نەبوونی ڕێگاوبانی شیاوەوە، گەیشتن بە ناوچەی هانەگەرمەڵە قورس بوو، نزیکەی دوو سێ ساڵ پێش شۆڕشیش لەم ناوچەیەدا ڕێگایەک درووست کرا. لە ڕابردوودا ئەم ناوچەیە لە ژێر دەسەڵاتە خۆجێییەکاندا بووە کە پێیان دەگوترا بەگ کە بە هۆی دوورکەوتنەوەیان لە حکومەتی ناوەندەوە حوکمڕانییان بە سەر خەڵک و موڵک و ماڵی ئەواندا دەکرد. بەڵام کەم لەو بەگانە خەڵکیان چەوساندەوە و زۆربەیان پارێزەری ژیان و ماڵی خەڵک بوون و بە چینی باڵای کۆمەڵایەتی و ئابوری گوندەکە ناسراو بوون.

شوێنە گەشتیارییەکانی گوندی هانە گەرمەڵە

گوندی هانەگەرمەڵە لە کوردستان شوێنێکی دڵگیرە بۆ گەشتیاران و چەندین شوێنی گەشتیاریی تێدایە. لە نێو شوێنە گەشتیارییەکانی گوندی هانەگەرمەڵە، دەتوانن سەردانی ئیمامزادە محەممەد غەیبی بکەن کە یەکێکە لە شوێنە گرنگەکانی زیارەتکردنی گوندەکە، چەندین کانیاوی سرووشتی وەک کانیاوی مێرگ یان (هانە مێرو)، کانیاوی مەیدان، خانم بەهار، کانیاوی ئالۆچە (هەڵوژە)، کانی دای سەلیم، کانیاوی حاجی عوسمان، کانیاوی حاجی حەمەد، کانیاوی محەممەد وەیس و کانیاوی سولەیمان بەگ بە ئاوە ڕوونەکانیان و سرووشتی دەوروبەریان کاریگەرییەکی ناوازەیان بەم ناوچەیە بەخشیوە. ئەم کانیاوانە نەک تەنیا دیمەنی سرووشتی جوان و ئارام پێشکەش دەکەن، بەڵکو مێژوو و کەلتوری دەوڵەمەندی ئەم گوندە پیشان دەدەن و ئەزموونێکی یادگاری بۆ سەردانکەران دەڕەخسێنن.

گوندی هانەگەرمەڵە سەر بە ناحیەی نەوسودی قەزای پاوە لە پارێزگای کرماشانە کە لە گەڵ ناحیەکانی تەوێڵە و بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان هاوسنورە./.

Tags: هانەگەرمەڵە
Previous Post

سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە سوریا تا فەڵەستین

Next Post

وەزیری پێشنیارکراوی نەوت لە کابینەی مەسعود پزیشکیان

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post
وەزیری پێشنیارکراوی نەوت لە کابینەی مەسعود پزیشکیان

وەزیری پێشنیارکراوی نەوت لە کابینەی مەسعود پزیشکیان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020