بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا ناوی ئەندامانی کابینەکەی بە مەبەستی بەدەستهێنانی متمانە ڕەوانەی پەرلەمان کردووە.
وەزیری پێشنیارکراوی نەوت لە کابینەکەی مەسعود پزیشکیان، کەسێکە بە ناوی موحسین پاک نەژاد.
ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 1966 ی تارانە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ئەندازیاری پیشەسازی لە زانکۆی پیشەسازی ئەمیرکەبیر. لە ساڵی 2018 تا 2021 جێگری وەزیری نەوتی ئێران بۆ چاودێریکردنی سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆنی بووە.
وەزیری پێشنیارکراوی نەوت لە کابینەی چواردەیەمی ئێران لە سێ دەیەی ڕابردوو چالاکییەکانی خۆیی لە وەزارەتی وزە دەستپێکرد. ڕاوێژکاری وەزیری نەوت، بەرپرسی ناوەندی چاودێریکردنی گەیاندنی سووتەمەنی لە وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پرۆژەی کێڵگە غازییەکان بووە. هەروەها وەک بەڕێوەبەری چاودێریکردنی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان و چاودێری تەکنیکی لە وەزارەتی نەوتی ئێران چالاکی کردووە.
پاک نەژاد ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی کۆمپانیای نەوتی ناوچەکانی ناوەڕاستی ئێران بووە. بەڕێوەبەری پلانداڕێژیی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران، بەڕێوەبەری چاودێری هەناردە و ئاڵوگۆڕی مادە نەوتییەکانی وەزارەتی وزە، کارگێڕی گشتی کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران و ….. لە پۆستەکانی دیکەی ناوبراو بووە./.