بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا ناوی ئەندامانی کابینەکەی بە مەبەستی بەدەستهێنانی متمانە ڕەوانەی پەرلەمان کردووە.
وەزیری پێشنیارکراوی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان لە کابینەکەی مەسعود پزیشکیان، کەسێکە بە ناوی فەرزانە سادق مالواجرد.
ناوبراو ئەندازیار و شارسازێکی ئێرانییە کە لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی شار و سیاسەتدانانی پەیوەندیدار بە ئاوەدانکردنەوە و شارسازیدا چالاکی کردووە و لە کارنامەیدا بەشداری لە چەندین پرۆژەی گرنگی شاریدا دەبینرێت.
پێشتریش وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای شارسازی و ئاوەدانکردنەوەی ئێران و جێگری وەزارەتی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان چالاکی کردووە.
فەرزانە سادق هەروەها لە بوارەکانی پەیوەندیدار بە ئەندازیاری و گەشەپێدانی شارەکان وەک مامۆستای زانکۆ لە زانکۆکانی ئێران چالاکی کردووە./.