بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە بە بۆنەی هەژدەیەمین ساڵیادی سەرکەوتنە پڕ لە شانازییەکەی ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە شەڕی 33 ڕۆژەی ساڵی 2006 کە شکستێکی گەورە و مێژوویی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بووە، پیرۆزبایی لە گەل، حکومەت، سوپا و خۆڕاگری لوبنان بە تایبەت جەنابی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا و بەرەی گەورەی خۆڕاگری لە ناوچەکە دەکەین.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە شەڕی 33 ڕۆژە بووەتە هێمای خۆڕاگری و هێزی گەلی لوبنان لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی و بەردەوام لای خەڵکی ناوچەکە وەک سەرکەوتنێکی گەورە دەمێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە تاران بەردەوام لە گەڵ لوبنان دەمێنێتەوە و جەختی لە سەر ئیرادەی بەهێزی خۆی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات و پشتیوانی لە حکومەت، گەل، سوپا و خۆڕاگری لوبنان کردووەتەوە./.