بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شەوی دووشەممە بە تەلەفوون لە گەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دۆخی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
ستارمەر نیگەرانی خۆیی لە دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە ئاستی ئاڵۆزییەکان دابەزێنن و ڕێگری لە هەر ڕوبەڕوبونەوەیەک بکەن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە مەترسی لێکدانەوەی هەڵە هەیە و ئێستا کاتی تاوتوێکردن و ئارامی زیاترە.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە شەڕ لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە و داوای لە ئێران کردووە هێرش نەکاتە سەر ڕژێمی زایۆنیستی.
کیەر ستارمەر هەروەها جەختی لە سەر هەڵوێستەکانی پێشووی سەبارەت بە ئاگربەستی بەپەلە، ئازادکردنی دیلەکان و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە کردەوە و ڕایگەیاند کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پێویستە بەردەوام بێت./.