بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک بەرپرسی پێشووی سکاڵای سوپای ڕژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە سوپای ئەو ڕژێمە لە دۆخێکی کارەساتباردایە و شەڕی غەززە زیاترین کوژراوی ناوخۆیی لێکەوتووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەربازەکان یەکتر دەکوژن و هیچ یاسا و دیسیپلین و فەرمانێک نییە.
بریک ڕایگەیاندووە کە سەربازەکانی سوپای زایۆنیست بە هەر لایەکدا بیانەوێت تەقە دەکەن و هیچ ڕێسایەکی شەڕ نییە و هەموو ئەوەی سەبارەت بەم شەڕە دەوترێت درۆیە./.