بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرینی شەهید سامر حاج لە شاری سەیدای لوبنان بەڕێوەچوو. ناوبراو رۆژی هەینی 9 ی ئاب لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی لەم شارەدا شەهید کرا.
ئەحمەد عەبدولهادی نوێنەری بزوتنەوەی حەماس لەو ڕێوڕسمەدا ڕایگەیاند کە حەماس لە لوبنان هیج پەیوەندییەکی بەو پرۆژانەوە نییە کە دەیانەوێت ئەم وڵاتە لاواز بکەن یان دەست بە سەر کەمپەکاندا بگرن.
ناوبراو وتی کە خۆڕاگری بە ئامانجی ئازادکردنی خاکی فەڵەستین درێژە بە شەهیدبوون لەم پێناوەدا دەدات.
ئەحمەد عەبدولهادی وتی کە شەڕی کۆمەڵکوژی و تیرۆرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێت ئێمە لە ئامانجە ستراتیژییەکانی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا پاشگەز بکاتەوە.
ناوبراو وتی کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ورە و ئیرادەی خەڵکی غەززە و کەرتی خۆرئاوای زیاتر کردووە./.