بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی محەممەد مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن فەرمانی پێکهێنانی حکومەتی گۆڕان و ئاوەدانکردنەوەی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ڕەهوی دەرکرد.
لە حکومەتی گۆڕان و ئاوەدانکردنەوەی یەمەندا ئەحمەد غالب ناسر ڕەهوی سەرۆک وەزیران دەبێت کە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی شۆڕشی یەمەن بووە.
پێشتر عەبدولعەزیز بن حەبتور سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی بووە.
لە حکومەتی نوێی یەمەندا جەمال ئەحمەد عەلی عامر وەک وەزیری دەرەوە دەست بەکار دەبێت./.