بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید ئیسماعیل هەنیە دا وتی کە لەدەستدانی وەها کەسایەتییەک خەسارێکی گەورەیە بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە کە خوێنی پاکی ئەم شەهیدە بووەتە هۆی ئەوەی کە خۆڕاگری ئیسلامی و ئامانجی گەلی فەڵەستین زیاتر لە ڕابردوو لە جیهاندا بەهێزتر ببێت.
ناوبراو وتی: گەلانی ناوچەکە و جیهان دەیان ساڵە کە ڕوبەڕوی دیاردەی تاوان و دڕندەیی لە فەڵەستینی داگیرکراو بوونەتەوە، بوونی ڕژێمێک کە بە توندترین شێواز تاوان و کۆمەڵکوژی لە دژی فەڵەستینییەکان و گەلانی دیکەی ناوچەکە دەکات.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بوونێکی سەربەخۆی نییە بەڵکوو بووەتە شێرپەنجەیەک لە ناوچەکەدا و درێژکراوەی سیاسەتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایە لە ناوچەکە، ئەوان ڕژێمی زایۆنیستییان وەک کارەساتێک خستووەتە ناوچەکە بۆ کێشە و ئاڵۆزی و شەڕ و ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەوپەڕی تواناوە پشتیوانییان لەم ڕژێمە کردووە.
عەلی باقری وتی: لە غەززە هەموو شوێنێک تەنانەت خوێندنگە و نەخۆشخانەکان و دامەزراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەنقەست لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە کراونەتە ئامانج و ئەمەش بە چەک و پشتیوانی سەربازیی ڕۆژئاوا کراوە.
ڕاشیگەیاند کە خۆڕاگری لە فەڵەستین لە بەرامبەر ئەم هەموو زوڵم و تاوانەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا وەستاوە و خۆڕاگریی فەڵەستین، نوێنەرایەتی خۆڕاگری لە تەواوی جیهاندا دەکات./.