بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی شەڕی دەروونی دوژمنانیان لە دژی گەلی ئێران بە گەورەپیشاندانی توانای دوژمنان ناو برد و وتیان: لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە شەڕی دەوروونی بە شێوازێک بووە کە گەلی ئێران لە ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی بترسێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە گەلی ئێران بەو ڕاستییە گەیشتووە کە بە پشت بەستن بە هێز و توانای خۆماڵی، ئامانجی گەورە مسۆگەر دەبێت و دەستی دوژمن بەو شێوەیەش دەڵێت، پڕ نییە.
بەڕێزیان جەختیانکردەوە کە پاشەکشەی ناتەکنیکی لە هەر گۆڕەپانێکدا چ سەرباز، چ سیاسی، میدیایی و ئابوری، دەبێتە هۆی توڕەیی خودا.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند کە ئەگەر گەلان پشت بە توانای خۆیان ببەستن و ڕاستییەکانی دوژمن بە بێ گەورەکردن بناسن، دەتوانن داواکارییەکانی ئەوان قبووڵ نەکەن./.