بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری فۆرن پۆلیسی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە پاش ڕاگرتنی شەڕی غەززە و پێکدادانەکانی بەرەی باکوری فەڵەستینی داگیرکراوە، ڕژێمی زایۆنیستی بەو ڕاستییە دەگات کە شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە و کێشەکەی لە گەڵ حزبوڵڵا چارەسەر نەکراوە و حزبوڵڵا بەردەوام وەک هەڕەشەیەک لە سەر تەل ئەبیب دەمێنێتەوە.
گۆڤارەکە ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی شەڕی 33 ڕۆژە داوە کە بە کۆتاییەکەی، حزبوڵڵا پەرەی بە توانا سەربازییەکانی داوە و ئەم بزوتنەوەیە پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیی بەهێز کردووە و تەنانەت چەکدارەکانیشی لە سنورە هاوبەشەکان لە گەڵ فەڵەستینی داگیرکراودا جێگیر کردووە.
فۆرن پۆلیسی ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی توانای شەڕی درێژخایەنی لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان نییە و ئەمەش لە ماوەی دە مانگی ڕابردووی شەڕی غەززەدا ڕوون بووەتەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لوبنان گەورەترە لە غەززە و ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێت بە ئاسانی و لە ماوەیەکی کەمدا هێزەکانی بباتە ئەم وڵاتە، لە بەرامبەردا حزبوڵڵاش بەهێزتر بووە و هێرشی ڕێکخراو بۆ سەر ناوچەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو جێبەجێ بکات./.