بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا دەسدرێژی زایۆنیستەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بە توندی ئیدانە کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە لە دژی پیرۆزییەکانی موسڵمانان و پێشێلکردنی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەبارەت بە مەترسییەکانی بەردەوامی سیاسەتی داگیرکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی هۆشداری داوە و ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی هیچ ماف و دەسەڵاتێکی بە سەر شاری داگیرکراوی قودس و پیرۆزییەکانی بە تایبەت مزگەوتی ئەقسا نییە و ئەم شوێنە پیرۆزە تەنیا پەیوەندی بە موسڵمانانەوە هەیە.
ڕێکخراوەکە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ ڕێگری لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی موسڵمانانی فەڵەستین جێبەجێ بکات./.