بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین بەرپرسی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزیان ڕاگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی توانای مسۆگەرکردنی هیچ ئامانجێکی دیکەی لە غەززە نەماوە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری لاوازکردنی حەماس دابەزیوە و بەردەوامی بۆردومانەکان تەنیا مەترسییەکانی سەر خەڵکی مەدەنی زیاتر دەکات بەڵام یەکێک لە گەورەترین ئامانجەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی واتە ئازادکردنی 115 دیلی زیندوو یان مردوو کە هێشتا لە غەززەدان، بە شێوازی سەربازی مسۆگەر ناکرێت.
ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە هەوڵەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ لەناوبردنی تۆڕی تونێلەکانی حەماس لە غەززە شکستی هێناوە و تونێلەکان زیاتر لە خەمڵاندنی تەل ئەبیب بووە و بەردەوام حەماس بەکاریان دێنێت.
نیۆیۆرک تایمز لە سەر زاری ئەو بەرپرسانەوە ڕایگەیاندووە کە دیپلۆماسی تاکە ڕێگای ئازادکردنی دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لای بزوتنەوەی حەماس./.