بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر گوڵان بە ئاماژە بە هێرشە بەردەوامەکانی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر بارەگا و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، ڕایگەیاند کە ئەوەی لە بەرەی باکور دەبینرێت شکستێکی گەورەیە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش ڕۆژنامەی بەریتانی ساندەی تایمز ڕایگەیاندووە کە شار و گوندە سنورییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لوبنان بە هۆی هێرشەکانی حزبوڵڵاوە بووەتە ناوچەیەکی چۆڵ و بە دەیان هەزار زایۆنیست لەم ناوچانە هەڵاتوون و 43 شارۆچکە لە باکوری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لە ژیان دوورکەوتوونەتەوە./.