بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جەختی لە سەر وەڵامدانەوەی کردەوە تیرۆریستییەکانی دوژمنی زایۆنیستی کردەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە تیرۆری فۆئاد شوکر لە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە بڕیاری لێدانی دوژمن دەرکراوە و بە دڵنیاییەوە جێبەجێ دەکرێت.
پێشتریش سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو کە وەڵامی دوژمنی زایۆنیستی لە ڕووی سەربازییەوە دەدرێتەوە./.