بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی لە وتاری هەفتانەی خۆی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە کەرتی غەززە بە تاوانی سەدە ناو برد.
ناوبراو وتی کە دوژمنی زایۆنیستی 314 ڕۆژە درێژە بە تاوانی سەدە و کۆمەڵکوژیی گەلی فەڵەستین دەدات.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا بە ئاماژە بە هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خوێندنگەی تابعین لە غەززە و کوشتاری زیاتر لە 100 کەسی فەڵەستینی، وتی: دوژمن لەو تاوانەدا دەسدرێژیی کردە سەر گیانی خەڵک و پیرۆزییەکانی ئەوان.
سەید عەبدولمەلک حوسی ڕەخنەی لە بێ هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی لە وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گرت و وتی: بەرەی خۆڕاگری بە هەموو شێوازێک درێژە بە پشتیوانییەکانی بۆ گەلی فەڵەستین دەدات و وەڵامدانەوەی دوژمنیش بەڕێوەیە و ئەو بڕیارە هەڵناوەشێتەوە./.