بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاکیویت ڕوسک ئامینار بەڕێوەبەری پێشووی بانکی لیۆمی بە کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاندووە کە ئەم شەڕە تا ئێستا زیاتر بە 67 ملیار و 300 ملیار دۆلاری بە سەر تەل ئەبیبدا سەپاندووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کورتهێنانی بودجە زیاتر لەوەیە کە باس دەکرێت. کەسانێک هەن کە بە ناچار خانووەکانی خۆیان بەجێهێشتووە. ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش لە ڕووی ئابوری و داراییەوە پێویستیان هەیە کە لە ڕیزی تێچووەکانی شەڕدا هەژمار ناکرێت.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش یەعقوب فرەنک براوەی خەڵاتی ئابوریی ڕژێمی زایۆنیستی و بەڕێوەبەری پێشووی بانکی ئەو ڕژێمە، ڕایگەیاندووە کە ساڵی 2023 بە بێ کورتهێنان دەستیپێکرد بەڵام لەو کاتەوە دۆخەکە ڕووی لە خەراپبوون کرد و لە کۆتایی تەمموزدا کورتهێنانی بودجە گەیشتە لە سەدا 8.1 کە دەیان ملیار دۆلار دەکات.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان لەمە زیاتر بەرگەی دۆخی ئەو ڕژێمە ناگرن، ڕیزبەندی تەل ئەبیب لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە دابەزیوە و ئەم دۆخە لە سەرەتای شەڕەوە بە تەواوی دیار بووە.
قەیرانی ئابوری لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لە کاتێکدایە کە بە تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 مانگ تاوان و کۆمەڵکوژی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، زیاتر لە 40 هەزار فەڵەستینی شەهید و بە دەیان هەزاری دیکە بریندار بوون و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن و ئەم شەڕە بووەتە خوێناویترین شەڕی سەدە./.