بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتن سەبارەت بە بوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرەی فیلادلفیا و کشانەوەی سوپای داگیرکار بەرەو ڕۆژهەڵات، کۆبوونەوەیەک ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی دەوحە سەبارەت بە گواستنەوەی ڕۆژانە 600 تەن هاوکاری و کردنەوەی سێ نووسینگەی پەیوەندی بۆ جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆلی هاوکارییە مەدەنییەکان ڕێکەوتن کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە هەروەها لە قاهیرە کۆبوونەوەیەک لە نێوان لایەنەکانی فەتح و حەماس بە مەبەستی ئیدارەی دەروازەی ڕەفەح بەڕێوەدەچێت./.