بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە حزبوڵڵای لوبنان هەڕەشەی ئەوەیکردووە تۆڵەی تیرۆری شەهید فۆئاد شوکر لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەکاتەوە، بۆ پیشاندانی توانا سەربازییەکانی، شارێکی مووشەکیی لە ژێرزەویدا نمایش کرد کە بە بۆچوونی شارەزایانی کاروباری سەربازی، دەتوانێت لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی لوبنان و خۆڕاگرییەکەی، ئەو ڕژێمە زیاتر تووشی کێشە بکاتەوە.
حزبوڵڵای لوبنان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە کە دامەزراوەیەکی مووشەکی بە ناوی ” عیماد 4 ” پیشان دەدات، وەک بەشێک لە توانا مووشەکییەکانی ئەو بزوتنەوەیە.
ئەم دامەزراوەیە پێشتر لە ژێر چاودێری شەهید عیماد موغنیەدا بووە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبناندا هەیە.
کەناڵی ” المیادین ” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەم دامەزراوەیە دەیان میکانیزمی هەڵدانی مووشەکی گەورەی وەک کالیبر 220 و 330 و جۆرەکانی دیکە هەیە.
دامەزراوەکە کۆگای هەڵگرتنی مووشەکی هەیە بۆ تەقەمەنی هەڵگرەکان لە پاش تەقەی یەکەم، لە گەڵ ژمارەیەک شوێنی هەڵدانی لە چەند گۆشەیەکەوە.
ئەم دامەزراوەیە سیستەمێکی تەکنیکی و تەکنۆلۆژیایی یەکگرتووی هەیە لە گەڵ سیستەمێکی پەیوەندیکردنی ناوەوە و دەرەوە.
سیستەمی تەکنیکی دامەزراوەی عیماد 4 کۆدێکی تایبەتی هەیە بۆ وەرگرتنی فەرمانی تەقەکردن لە چەند خولەکێکدا.
لە ڕاپۆرتەکەی کەناڵی المیادین دا هاتووە کە ئەم دامەزراوەیە نەخۆشخانەیەکی مەیدانی و پێداویستی جۆربەجۆری ژیانی تێدایە کە بۆ ماوەی 8 مانگ تا ساڵێک دەتوانێت وەڵامدەرەوەی ئەندامەکانی بێت. دامەزراوەکە تیمێکی لۆجستی، بیناسازی، پاراستن، هەڵگرتن و تەقەکردنی یەکگرتووی هەیە./.