بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیهود باراک ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ بۆ دڵنیابوون لە تێکدانی ڕێکەوتن، مەرج و تێبینی نوێی خستووەتەڕوو.
ناوبراو وتی: نتانیاهۆ لە نێوان مانەوەی خۆی لە دەسەڵات و ئازادکردنی دیلەکان گومانی هەیە و بە پێچەوانەوە خۆیی لە بەرامبەر وەزیرە توندڕەوەکانی دارایی و ئاسایشی ناوخۆیی بە دەستەوە داوە.
باراک وتی کە ئێمە دەبێت ڕێکەوتنی ئاگربەست قبووڵ بکەین، بە پێچەوانەی ئەمەوە دەبێت چاوەڕوانی مردنی دیلەکان بین./.