بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سامی ئەبوزەهری ئەندامی باڵای بزوتنەوەی حەماس وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام ڕێگری لە گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە دەکات.
ناوبراو وتی: واشنتن هەڵوێستەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی قبووڵ کردووە و تەل ئەبیب لە ناوەڕۆکی پێشووی دانوستانەکانی ئاگربەست پاشەکشەی کردووە.
ئەبوزەهری وتی: دانوستان و ڕێکەوتنی ڕاستەقینە لە ئارادا نییە و ئەوەی دەبینرێت سەپاندنی مەرجەکانی ئەمریکایە.
ئەو ئەندامەی بزوتنەوەی حەماس وتی کە واشنتن هەوڵ دەدات ڕێگری لە هەر جموجوڵێکی ناوچەیی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بکات.
ڕاشیگەیاند کە هیچ نزیکبوونەوەیەک لە ڕێکەوتنی ئاگربەست نییە و ئەوەی لە نێوەندگێڕەکانەوە پێمان گەیشتووە، پاشگەزبوونەوەیەکی گەورەیە لە ڕێکەوتنی 2 ی تەمموز./.