بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیهاد تاها ڕایگەیاند ئەوەی کە سەرکردایەتی حەماس لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئاگربەست لە دەوحە (ڕۆژی هەینی 16 ی ئاب) لێی ئاگادار کراوەتەوە، پابەندبوون بەوە نییە کە ڕۆژی 2 ی تەمموز ڕێکەوتنی لە سەر کراوە.
ناوبراو وتی: ئێمە پابەندی هەر ڕێکەوتنێکین کە خواست و داواکارییەکانی گەلی فەڵەستین لە بەرچاو بگرێت.
جیهاد تاها وتی: گومان لەوەدا نییە کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی تەنیا ڕێگری دانوستانەکانە و ئەمەش هەمان ئەو بابەتەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری شەڕی ئەو ڕژێمە بە خستنەڕووی مەرجی زیاتر دانی پێداناوە.
وتەبێژی حەماس ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕێکەوتنی ناوێت و کەڵک لە سیاسەتی ئەمریکا بۆ کۆمەڵکوژی زیاتر لە کەرتی غەززە وەردەگرێت و دانوستانەکان وەک ئامرازێک لەو پێناوەدا بەکار دێنێت./.