بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان شارێکی مووشەکی خۆیی ڕوونوێنی کرد. ئەم دامەزراوە ژێرزەوینییە سەلماندنی توانا مووشەکییەکانی خۆڕاگری لوبنانە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی. ئەم کارەی حزبوڵڵای لوبنان هاوکات لە گەڵ دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە بووە.
بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی شارە مووشەکییەکەی حزبوڵڵا وەک کارتێکی گوشارە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی کە مەرجی نوێی لە دانوستانەکانی 16 ی ئابی دەوحە خستووەتەڕوو.
ئەگەرچی دانوستانەکانی دەوحە ئەنجامێکی وەهای نەبووە بەڵام دانوستانکاران چەند خاڵێکی ئەرێنییان باس کردووە کە دەکرێت وەک بنەمای گەیشتن بە ڕێکەوتن لە داهاتوودا ناو ببرێت. سەرەڕای ئەمەش حەماس هێشتا متمانەی بە پابەندبوونی ڕژێمی زایۆنیستی نییە و ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب تەنیا کات دەکڕێت. ئەمەش وایکردووە کە حزبوڵڵا پەیامی بەهێزی خۆی بگەێنێت. پەیامەکەی حزبوڵڵا دەتوانن وەها باس بکەین کە:
ئێمە داوای شەڕ ناکەین بەڵام لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ، بە تەواوی ئاامدەین، بە شێوازێک کە دەتوانین سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بکەینە ئامانجی مووشەکەکانی خۆمان. ئەمەش وەک وەڵامی سەرجەم ئەو هەڕەشە و ئاڵۆزییانەیە کە نێردراوە نێودەوڵەتییەکان هێناویانەتە لوبنان. هەروەها بە واتای ئەوەیە کە گۆڕینی هاوکێشەی شەڕەکە لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیستی نابێت.
ئاستێکی باڵای نهێنیبوون لە توانا مووشەکییەکانی حزبوڵڵا دەبینرێت، هیچ کەسێک ئاگاداری ئەو ئاستە و شوێنی شارە مووشەکییەکە نییە و ئەمەش وایکردووە کە هەڕەشە لە سەر ئەم توانایەی حزبوڵڵا کەم بێت کە لە شوێنی زۆر پارێزراودا بونیات نراوە.
هەر هەوڵێکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هێرشی پێشوەختە ڕوبەڕوی شکست دەبێتەوە، لە بەر ئەوەی کە حزبوڵڵا توانای هێرشی بەردەوامی هەیە.
ناساندنی دامەزراوەی مووشەکیی عیماد 4 بە واتای ئەوەیە کە دامەزراوەی هاوشێوەش بوونی هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پەیامەکەی حزبوڵڵا بۆ دانوستانەکانی دەوحە ڕۆڵی بەرچاوی لە ڕێگریکردنی هەر هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەبێت.
لە ئێستادا گوشارەکانی ئەمریکییەکان لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر دەبێت تا بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە داگیرکارە ڕێکەوتنی ئاگربەست قبووڵ بکات کە هەوڵ دەدات بە کڕینی کات ئامانجە سەربازییەکانی لە غەززە مسۆگەر بکات، ئەو ئامانجانەی کە لە ماوەی زیاتر لە دە مانگی ڕابردوو لە گەیشتن بە هیچ ئەنجامێک شکستی هێناوە./.