بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسام بەدران لە بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام بەربەست دەخاتە سەر ڕێگای دانوستانەکانی ئاگربەست و ئەمریکاش بەردەوامە لە پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی ئەو ڕژێمە.
ناوبراو وتی: فەڵەستینییەکان پابەندی ناوەڕۆکی ڕێکەوتنی 2 ی تەمموزن کە لە لایەن زایۆنیستەکان و بە پشتیوانی ئەمریکییەکان لە سەر پێشنیاری جۆبایدن و بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی خرابووەڕوو.
بەدران وتی: حەماس و لایەنەکانی دیکەی خۆڕاگریی فەڵەستین، جەخت لە سەر ڕاگرتنی شەڕ و کۆتایی هێنان بە کوشتاری خەڵکی غەززە دەکەنەوە./.